Babak Sahranavard

 

 

دوو کورته شێعر له: شه هلا به هار دووست

وه رگێڕ: بابه ک سه حرانه وه رد

ترجمه دو شعر کوتاه از شهلا بهار دوست به زبان کردی

برگردان به کردی: بابک صحرانورد

 

خاتوو شه هلا به هار دووست له ساڵی 1338 ی هه تاوی له شاری تاران له دایک بووه .

چه ن ساڵه که له ئاڵمان ژیان ئه کات .

تا ئێستاش پانزده کۆمڵه شێعری لی بڵاو بووه تۆ.

له ئه ندامانی ڕۆژنامه ی سه وزه که له ده رۆی ئێراندا بڵاوده بێته وه.

 

 

شانه کانی خه ون

ئه مشه و ده نگه

ده نگی چرپه چرپی سترانه که ت

خشه خشی پاکه ته که ی کاغه زه که ت

نهێنی به دزی هاتنه کانی شه وانت

دیاره له کۆڵانه که م

ده سی خستووه سه ر سنگم.

به سه ر شانه کانی ته ڕی خه ونم

دانیشتووه زۆر به تین ڕه نگی ئاڵیا

دیسان بۆنی تۆی گرتووه

دێڕ به دێڕ ی ئه م خه یاڵه.

ئه مشه و ڕوانین، نۆڕه ی چاوه ته ڕه کانت

دووکه ڵی جگه ره و دڵ ڕاوکێم بۆ زه نگی درگای ماڵه که ت

گریانه کانی دووپاته ی  تۆ و ته واوی ئازاییه کانت

به سه ر هه ناسه بڕکێکه ت، تامه زرۆیی وشه یش ڕۆیشت

هه واکه ی وتاخی ناخۆش کردووه، هه تاکوو قامکه کانت جووڵاونۆ

قامکه کانت به سه ر گتی تا بێ ده نگی، تا تۆ

تا هه دا نێ ،چاوترووکانێ، ساتێ

جار به جار دێ،هه میشه به فێڕۆ چوو

به لاڤلاڤی خه یاڵ لوول دراوه

به سه ر شه وی ڕه ش داهاتوو نینۆکی خۆی کێشاوه

سه ر بیر و ڕام، ئاڵوواڵا، هه موو ڕه نگێ

به سه ر شانه کانی خه ونی گه ڵاڵه ی جوگرافیا

ئاخ خ خ خ،

چاوه کانم!

چه ن توند ئه مشه و بێ تۆ له نێو پنگه کانا ڕائه که م.

 

 --------------------------------------------------------------

مه شه لێ

 

سه ر به رز که

سه رم به رزه

گێژ و حۆل، مه په ڕه! مه په ڕه!

سه ر خۆشی

سه رم گێژه

له ئامێزتم ، لێوت ناوه به لێوم

توندی توند، داخی داخ!

ئاو به خۆشیدا ئه گا

تۆیش به مه یگێڕ ئه گه ی

نوقمی خۆشیت ،به و مێیه

نۆشت بێ، له گه ڵ مه یگێڕ

له نێو شه و ، ئاو ، ئاو

به سه ر مانگ ڕژاوه هه نگوین

هه موی ڕێگه کان  بیلێسه

زارت شیرین، ئه م لا و ئه و لا!

ئه لت تا بێ هیچت نه گوت، ئه رێ

زارت له لام ئه رێ

ده ست خستووه سه ر ده س

هه ناسه بکێشه، هه ناسه ت بگره!

چرپه چرپی سروه ی به یان

ته ڕاوشتی حیلکه کان مان

تۆ مه شه لێ، دیسان وه ره

وه ره ، وه ره.